|
|
|
|
|
بۆچی چووم، چيم بينی !؟
بۆچی چووم، چيم بينی !؟
Why I went, What I saw ?
By: Dr Christine Gosden,
The Washington Post 11 March 1998
بیست و یه‌کساڵ پاش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و به‌تایبه‌ت ئه‌و ناره‌زایی ده‌ربڕینانه‌ی که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه نیشاندراوه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که برینی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر تازه‌یه‌و قوربانییه‌کان هێشتا کێشه‌کانیان زۆر و گرانن. هه‌رچه‌ند ئه‌م وتاره کاتی خۆی به بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر گرینگ‌بوونی بابه‌ته‌که‌و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وباروودخه‌ی ئێستای هه‌ڵه‌بجه به پێویستم زانی جارێکی دیکه‌ش بڵاو بکرێته‌وه. وه‌رگێڕ.
**********************
خاتوو دوکتور کريستين گوسدين که پزشکێکی متخصصی ئينگليسیيه و يارمه‌تیيه‌کی زۆری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه، ۱۰ سال پاش بۆمبارانی شيميايی هه‌ڵه‌بجه سه‌فه‌رێکی کردووه بۆ ئه‌م شاره و له‌سه‌ر داوای رۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست ئه‌م راپۆرته‌ی نووسيوه؛
رۆژی ۱۶‌ی مانگی مارسی ۱۹۸۸ شاری کوردی هه‌ڵه‌بجه که له شيمالی عيراقه و دانيشتووانی ده‌گه‌یشته ۴۵۰۰۰ که‌س، که‌وته‌به‌ر په‌لاماری هێرشێکی ئه‌رته‌شی عيراق. ئه‌م بومبارانه هه‌تا ئێستا گه‌وره‌ترين هێرشی چه‌کی کیمیاوییه که دژبه خه‌ڵکی سيفيل به‌کارده‌هێندرێت. ئه‌و مه‌وادی کيمياوييه‌ی که‌به‌کارهێندران تيکه‌ڵاوێک بوون له گازی خه‌رده‌ل (که له‌سه‌ر پێست، چاو، ديوی ناوه‌وه‌ی لووت، گه‌روو وه‌هه‌روه‌ها سیيه‌کان شوێن داده‌نێت)، هه‌روه‌ها گازی دژبه ئه‌عصابی سارين، تابون و ڤی‌ئيکس . ئه‌و مه‌واده کيمياوييه پێست‌و جل‌وبه‌رگی خه‌ڵکی ته‌ڕ کرد، کاریکرده سه‌ر چاو و رێگاکانی هه‌ناسه‌کێشانيان و ئاو و خواردنيانی ژه‌هراوی‌کرد.
خه‌ڵکيکی زۆر هه‌رله‌وشوێنه‌ی که لێی‌بوون که‌وتن و بوون به‌قوربانی ده‌سبه‌جێی ئه‌و هێرشه. به‌راورد ئه‌کرێت که نزيکه‌ی ۵۰۰۰ که‌س کوژرابن. به‌خێرايی فريای ژماره‌يه‌کی که‌م له‌و خه‌ڵکه که‌وتن ئه‌ويش له‌به‌رئه‌وه‌ی که گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌مريکا، ئورووپا ويان ئێران. به‌ڵام زۆربه‌يان گه‌رانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه. له‌وکاته‌وه، هيچ ده‌سته‌يه‌کی پزشکی، نه له‌عيراقه‌وه، نه له ئورووپا و ئه‌مريکا و نه له هيچ رێکخراوێکی ناونه‌ته‌وه‌يیيه‌وه ئاگايان له ئه‌نجامه‌کانی کورت‌ماوه و يان درێژخايه‌نی ئه‌م هێرشه کيمياوييه نه‌بووه. Gwynne Roberts که رێژيسۆری سينه‌مايه فيلمێکی به‌ناوی «ره‌شه‌بای مه‌رگ » (The Winds of Death) له‌سه‌رئه‌م هێرشه دروستکرد که‌خه‌لاتيشی وه‌رگرت. من ئه‌م فيلمه‌م بينی و کارێکی ئێجگار زۆری تێ‌کردم . Gwynne ديسان سالی ۱۹۹۷ چووه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و زۆر نيگه‌رانی به‌جێماوان وئه‌وکه‌سانه بوو که زيندوو مابوون، له‌به‌رئه‌وه ی زۆر نه‌خۆش بوون. تێنه‌ده‌گه‌يشت بۆچی هيچکه‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دابوو بزانێت ئه‌وانه له‌چ حاڵ‌و وه‌زعێکدان. ئه‌و، منی هێنايه سه‌ر ئه‌وباوه‌ره که ئه‌وه کارێکه من ئه‌بێ بيکه‌م.
بۆچی ژنێکی مامۆستای طبی ژێنێتيک (Genetics) ده‌بوو وه‌ها سه‌فه‌رێک بکا؟ من بۆ فيربوون و بۆ يارمه‌تیدان وه‌رێکه‌وتم. ئه‌مه يه‌که‌م جار بوو که تێکه‌ڵاوێکی ئێجگار ترسناکی چه‌کی کيمياوی له دژی ژماره‌يه‌کی زۆر خه‌ڵکی بێديفاع به‌کارهێندرابوو. من ده‌مه‌ويست ناوه‌رۆک وهه‌روه‌ها به‌ربڵاوی ئه‌و گيروگرفتانه‌ی که ئه‌م خه‌ڵکه له‌گه‌لی به‌ره‌وروو ببوون ببينم. هه‌روه‌ها له‌وه دڵ‌نيگه‌ران بووم که ده ساڵ پاش هێرشه‌که هيچکه‌س، ته‌نانه‌ت ريکخراوه فرياگوزاریيه گه‌وره‌کانيش سه‌ريان له هه‌ڵه‌بجه نه‌دابوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له راستیدا شوێنه‌واری ئه‌م چه‌کانه چی بووه.
تخصصی پزشکی من به‌تايبه‌تی زۆر بۆ ئه‌م کاره به‌جێ‌بوو. مه‌يدانی تايبه‌تی لێکۆلينه‌وه‌ی کاره‌که‌ی من هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات هۆ سه‌ره‌کیيه‌کانی بێقه‌واره‌يی زگماکی، نه‌زۆکبوون و سه‌ره‌تان، له‌وانه سه‌ره‌تانی مه‌مک، توخمدان، پرۆستات و ريخوڵه، چين . من خه‌ريکی لێکدانه‌وه‌يه‌کم له‌سه‌ر ۱۵ ژێن (Genes) که پیيان ده‌گوترێ ژێنی له‌ناوبه‌ری غوده (Tumor)، که بريتین له ژێنی سه‌ره‌تانی مه‌مک و توخمدانی BRCA1 و BRCA2، ژێنی سه‌ره‌تانی ريخۆڵه و ژێنی غوده‌ی Retinoblastoma and Wilm که ئاوێته‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تانه‌کانی (شێرپه‌نجه‌ی) منداڵی. کاتێک که ئه‌م ژێنانه دابڕان يان گۆڕانی کتووپڕيان به‌سه‌ردادێت، چه‌ند کارتێکردنێکيان هه‌يه.
گۆرانکاریيه‌کان رێگا به‌ره‌و نائاسايی‌بوونه‌کانی زگماکی و له‌کيس چوونی سکپڕی ده‌به‌ن. پاش له‌دايک بوونيش رۆڵی ئه‌وان ئه‌وه‌يه که نه‌هێڵن سه‌ره‌تان شکڵ‌بگرێت. دواتر و له درێژه‌ی ژياندا له‌کيسچوون و يان گۆڕانی کتووپر له‌وانه‌يه ئه‌نجامه‌که‌ی ببێته نه‌زۆکبوون و يان سه‌ره‌تان.
من به‌تايبه‌تی نيگه‌رانی شوێنه‌واری ئه‌و وه‌زعه له‌سه‌ر ژنان ومنداڵان بووم. زۆربه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێشوو سه‌باره‌ت به‌کارهێنانی چه‌کی کيميايی و گازی خه‌رده‌ل له‌سه‌ر پياوان بووه که له هێزی چه‌کداردا به‌شداریيان کردووه. له‌رابردوودا قه‌ت به‌م به‌ربڵاویيه چه‌کی شيميايی له دژی خه‌ڵکی ئاسايی به‌کار نه‌هێنراوه. من نه‌ک هه‌ر نيگه‌رانی شوێنه‌واری ئێحتيمالی له‌سه‌ر شکڵ‌گرتنی نائاسايی زگماکی، نه‌زۆکی و سه‌ره‌تان له‌سه‌ر ژنان و منداڵان، به‌ڵکوو نيگه‌رانی کارتێکردنه‌کانی له‌سه‌ر تێکرای دانيشتووان بووم. هه‌روه‌ها له‌وه ده‌ترسام که له وانه‌يه شوێنه‌واری درێژخايه‌نی تريش وه‌کوو کوێری‌و زيانی ده‌زگای عصبی‌شی به‌دواوه‌بێت، که هيچ چه‌شنه تيمارکردنێکی بۆ نه‌ناسراوه.
ئه‌وه‌ی که‌من ديتم و ئێجگار له‌وه‌ی که‌چاوه‌روانم ده‌کرد خراپتر بوو، ئه‌و گيروگرفته رووخێنه‌رانه بوو که ده‌ساڵ دوای هێرشه‌که رووی ئه‌دا. ئه‌م مه‌وادی کيمياييه به‌شێوه‌يه‌کی زۆر جيددی شوێنه‌واری له‌سه ر چاو و سيسته‌می هه‌ناسه‌کێشان و ئه‌عصابی خه‌ڵکه‌که دانابوو. زۆرکه‌س کوێر ببوون. تێکچوونی باری ئاسايی پێست که برينی پێوه‌ده‌بێت زۆر ده‌بينرێت و زۆرجاريش ده‌بێته سه‌ره‌تانی پێست. به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دوکتورانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا کاريان ده‌کرد، من موقايه‌سه‌يه‌کم کرد له نێوان چه‌ندايه‌تی ئه‌و شتانه‌ی وه‌کوو نه‌زۆکبوون، شکل‌گرتنی نائاسايی زگماکی و چه‌نده‌ها چه‌شنی سه‌ره‌تان (له‌وانه هی پێست، سه‌ر، مل، سيسته‌می هه‌ناسه‌کێشان، ده‌زگای خواردن‌و ريخۆڵه‌کان، مه‌مک و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تانی منداڵی) له نێوان ئه‌وانه‌ی وا له هه‌ڵه‌بجه بوون و ئه‌وانه‌ی له شارێکی نزيک که نه‌که‌وتبوونه به‌ر چه‌کی شيميايی. ژماره‌ی ئه‌م نه‌خۆشينانه له هه‌ڵه‌بجه ده‌ساڵ دوای هێرشه‌که لانیکه‌م ۳ يان ۴ جار زياتره. ژماره‌يه‌کی هه‌رچی زۆرتری منداڵان هه‌مووساڵێک به سه‌ره‌تانی خوێن و يان به Lymphomas ده‌مرن. له‌وه ده‌چێت که سه‌ره‌تان له هه‌ڵه‌بجه زياتر له هه‌موو شوێنێکی ديکه له‌ناو گه‌نجه‌کاندا ببيندرێت و خه‌ڵکێکی زۆر غوده‌ی هێرشبه‌ريان هه‌يه و به‌م چه‌شنه رێژه‌ی مردن زۆر له‌سه‌ره‌وه‌يه. هيچ‌چه‌شنه شيموتێراپی و يان راديوتێراپیيه‌ک له ناوچه‌که‌دا نيه.
من بۆمده‌رکه‌وت که نه‌بوونی دوکتوری نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تيماری ناره‌حه‌تی گه‌وره‌ی دڵ ،Hare Lipو Cleft Palate يان باقی شکڵگرتنه نائاساييه‌کانی سه‌ره‌کی منداڵان بکات، بۆشاييه‌کی گه‌وره‌يه. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌يه که منداڵانی هه‌ڵه‌بجه به ناره‌حه‌تی دڵ ئه‌مرن له‌کاتێکدا منداڵانی تر به‌هه‌مان ناره‌حه‌تی دڵ ئه‌گه‌ر له ئه‌مريکا و ئورووپا بۆيان بکرێت نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن نه‌جاتيان ئه‌بێت. بۆ من داخێکی گران بوو کاتێک منداڵانی جوانم ئه‌ديت که ده‌موچاويان به‌هۆی Hare Lip و يان Cleft Palate تێکچوبوو. ئه‌مه له‌کاتێکدا که دوکتورانی لێهاتووی شاره زا له ئه‌مريکا و ئورووپا هه‌موو رۆژێ له‌م چه‌شنه ده‌موچاوانه چاک ده‌که‌نه‌وه. ئاکامه ده‌روونی - عه‌صه‌بیيه‌کان له چه‌شنی تراژێدیيه‌کی ئينسانی له هه‌موو شه‌قامێک، له‌وانه‌يه له هه‌موو ماڵێک و له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌يه‌ک ده‌بيندرێت. خه‌ڵک ئه‌گرين و له ناره‌حه‌تیيه‌کی گه‌وره‌دان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وپه‌ری نائومێدی دان و، مه‌يل بۆ خۆکوشتن به‌شێوه‌يه‌کی زۆر به‌رچاو و هۆشدارده‌رانه ده‌بيندرێت. پزشکانی نه‌شته‌رگه‌ری زۆرجار ناچارن گولله له له‌شی ئه‌وکه‌سانه بێننه‌ده‌ره وه که له ئه‌نجامی خۆکوشتندا ناسه‌رکه‌وتووبوون. به‌پێی ئه‌و زانياریيانه که‌له «خه‌سته‌خانه‌ی شه‌هيدان» کۆمکرده‌وه دوکتوره‌کان ئه‌ڵێن توانايی ئه‌وه‌يان نيیه نه‌خۆشه ده‌روونی و عه‌صه‌بیيه‌کان ببينن له‌به‌ر نه‌بوونی ئيمکانات و ئه‌وه‌ی که‌ناتوانن به‌شێوه‌يه‌کی کاريگه‌رانه تيماريان بکه‌ن. زۆرکه‌س تووشی تێکچوونی سيسته‌می اعصاب بوون و يان تووشی شوێنه‌واری درێژخايه‌نی نێڤروماسکيولار بوون. زۆربه‌ی خه‌ڵک ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌وه‌يان نيیه بو هه‌رزانترين تيمارکردنيش بچن‌و يان ده‌رمان بکڕن؛ هه‌ربۆيه مه‌يليان نيیه سه‌ر له خه‌سته‌خانه بده‌ن. ئێستاکه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا له هه‌ڵه‌بجه، ته‌نانه‌ت بو ئه‌وانه‌ش که‌وه‌زعه‌که‌يان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌يه بۆگيانيان، هيچ چه‌شنه تيمارکردنێک که به‌که‌ڵک‌بێت، ده‌ستنادات.
له يه‌که‌م رۆژی چاوپێکه‌وتنی به‌شی ژنان ومنداڵبوونی خه‌سته‌خانه‌که‌دا هيچ ژنێک نه‌بوو که ژانگرتنی ئاسايی ببێت و هيچ که‌سيش له‌ودواييانه‌دا منداڵێکی ئاسايی نه‌ببوو. ۳ ژن به تازه‌يی منداڵيان له‌بارچوبوو. کارمه‌ندانی به‌شی ئاگاداری له ژنانی ژانگرتوو ده‌يانگێرايه‌وه که به‌شی هه‌ره زوری ئه‌و منداڵانه‌ی له‌وێ له‌دايک ئه‌بن تووشی بێقه‌واره‌يين. سه‌ره‌رای له‌ده‌ستچوونی منداڵ له‌مناڵداندا و مه‌رگی پێش له‌دايک بوون، ژماره‌يه‌کی زور له منداڵانی ساوا ده‌مرن . راده‌ی پێشهاتنی ئه‌م وه‌زعه له‌ناو ژنانی هه‌له‌بجه دا چوارجار زياتره له‌وه‌ی که له شاری دراوسێی واته سلێمانی هه‌يه. په‌يدابوونی بێقه‌واره‌يی زگماکی به‌هوی ژێنێتيکیيه‌وه له ناو منداڵاندا ساڵه‌ها دوای هێرشه کيمياييه‌که، ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت که شوێنه‌واره‌کانی مه‌وادی چه‌که کيمياييه‌کان بۆ نه‌وه‌کانی يه‌ک له‌دوای يه‌ک گوێزراوه‌ته‌وه.
منداڵ له‌بارچوون، مه‌رگی ساواکان و نه‌زۆکبوون مانای ئه‌وه يه که ژيان له‌م کومه‌ڵگايه‌دا پرنابێته‌وه، به‌وشێوه‌يه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌کانه ئاکامی درێژخايه‌نيان نه‌بوايه ، پرده‌بوونه‌وه . خه‌ڵک به‌و هيوايه‌بوون که پاش هێرشه‌که ده‌توانن ديسانه‌وه بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌و کومه‌ڵگايه‌ی که رووخابوو، پێکه‌وه‌بنێنه‌وه. ئه‌وه‌ی که له تواناياندا نیيه ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ‌بهێنن بووه ته هۆی نائومێدی هه‌رچی زياتريان. هيوايان و ژيانيان تێکشکێندراوه. يه‌ک له‌وانه‌ی که زيندوو ماوه، بۆی گێرامه‌وه که ئه‌و له‌گه‌ڵ نزيکه‌ی سه‌د که‌سی ديکه له ژێرزه‌وينيێدا بوون و ئه‌وانیتر هه‌موويان له‌هێرشه‌که‌دا کوژران. ئه‌وانه‌ی که‌زيندووماون، هه‌رئه‌وه‌نده‌نيیه که ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌و بيره‌وه‌ريیانه‌دا بژين که خزم‌و که‌سه‌که‌يان کتووپر و له‌باوه‌شياندا مردن، به‌ڵکوو ئه‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن که‌رێگا چاره‌يه‌کيش بۆ ئێش‌وئازاری خۆيان و دۆست و خزمه زيندووماوه‌کانيشيان بدۆزنه‌وه.
بۆنموونه، ژماره‌يه‌کی زۆری خه‌ڵک زياتر له يه‌ک چه‌شنه گيرووگرفتی گه‌وره‌يان هه‌يه: له‌وانه،
موشکيله‌ی ده‌زگای هه‌ناسه‌کێشان، چاو، ناته‌بايی اعصاب، گيرووگرفتی پێست، سه‌ره‌تان و منداڵانێک که توووشی بێقه‌واره‌يی زگماکی و په‌ککه‌وته‌يی منداڵی ، په‌ککه‌وته‌يی مێشک، ئيفليج‌بوونی مێشک و سيندرۆمی Down بوون . په‌يدابوونی گۆڕانی کتووپری ژێنێتيکی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهاتنی سه‌ره‌تان له‌ناو ئه‌م خه‌ڵکه دا ئه‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه به‌راورد بکرێت که ۱تا ۲ کيلومه‌تر له ناوه‌ندی ته‌قينه‌وه‌ی بۆمبه ئه‌تۆمیيه‌کانی هيروشيماو ناگازاکی دووربوون. ئه‌مه‌ش نيشانده‌ری ئه‌وه‌يه که ئه‌و مه‌وادی کيمياویيه‌ی که له‌م هێرشه‌دا به‌کارهێنران، به‌تايبه‌ت گازی خه‌رده‌ل ، شوێنه‌واری گشتی له‌سه‌ر له‌شی ئينسان هه‌يه که له‌شێوه‌ی ته‌جزيه‌ی يۆن (ion) له بلاوبوونه‌وه‌ی تیشکدايه.
ده‌سال دوای هێرشه‌که خه‌ڵک له کارتێکردنی جۆراوجۆری زۆر ره‌نج‌ده‌به‌ن که ده‌کرێت بڵێين هه‌مووی ئه‌بێته‌هۆی زيانگه‌يشتنی درێژخايه‌ن له‌سه‌ر DNA. ڕۆژێک پێش گه‌يشتنه‌که‌مان خه‌ڵک به‌راديو ئاگادارکرابوون که ئه‌وانه‌ی وا نه‌خۆشن بێنه خه‌سته‌خانه بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی کێشه‌ه‌کانيان. ڕۆژی يه‌که‌م ۷۰۰ که‌س هاتن که له‌وانه ۴۹۵ که‌سيان دوو يان زياتر له دوو گيرووگرفتی گه‌وره‌يان بوو. ئه‌و نه‌خۆشیيانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وروو بووين لامان بوو به‌داخ‌وکه‌سه‌رێکی ئێجگار گه‌وره.
خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه به‌په‌له پێويستيان به‌يارمه‌تیدان هه‌يه. پزشکی متخصص (بونموونه جه‌راحی منداڵان)، که‌ره‌سته‌ی پزشکی و ده‌رمان پێويسته. هه‌رچه‌ند، زۆر زياتر له‌م شته بنه‌ره‌تیيانه‌ش، پێويستيان به‌گه‌رمکردنه‌وه، ئاوی خاوێن و ئاگاداری تايبه‌تی هه‌يه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هێرشی زياتر بيانپارێزێت. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاوبگرين که زانياری پزشکی و زانستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌چۆن به‌شێوه‌يه‌کی کاريگه‌ر تيماری قوربانیيه‌کانی هێرشی چه‌کی شيميايی بکرێت، زۆرکه‌م له به‌رده‌ستدایه. پێويسته‌که گوێبگرين، بيربکه‌ينه‌وه‌و هه‌روه‌ها لێهاتوانه به‌راوردی وه‌زعه‌که بکه‌ين له به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه که‌وتوونه‌ته‌به‌ر په‌لاماری تێکه‌لاوێکی سه‌ير له‌چه‌نده‌ها گازی کوشنده. حاڵه‌تی وايان هه‌يه که‌پێشتر نه‌بيندراوه و لێکۆڵينه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌باری بيرووبۆچوونه‌وه خۆبه‌زلزان بين و نه‌توانين ئه‌مه قبووڵ بکه‌ين که له‌راستیدا هيچ زانياریيه‌کمان له‌سه‌ر ئه‌وه ی چۆن تيماری ئه‌و موشکيلانه بکه‌ين که له ئه‌نجامی به‌کارهينانی ئه‌م چه‌که درندانه‌یه‌دا ئه‌ويش به‌شێوه‌يه‌کی زۆر به‌هێز و نائينسانیيانه‌ی بێوێنه پێش‌هاتووه، ئه‌وا ئێمه به‌م چه‌شنه به‌زیانی خه‌ڵکی لاواز کارمان کردووه و ئه‌وانمان له ئيمکانی لێکۆلينه‌وه‌ی نه‌خۆشیيه‌کان و تيمارکردنێکی کاريگه‌ر بێبه‌ش کردووه.
وێنه‌کانی دوای ئه‌م هێرشه،که ده‌ستبه‌جێ له ساڵی ۱۹۸۸دا له رۆژنامه‌و ته‌له‌ڤيزيۆنی هه‌موو دنيادا بڵاو بوونه‌وه، تۆقێنه‌ربوون . يه‌ک له وێنه‌کان هی باوکێکه به‌وه مرد که هه‌وڵیدا بۆئه‌وه‌ی کوڕه دوانه‌که‌ی له‌و هێرشه بپارێزێت. په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌رئه‌و جاده‌ی ده‌چێته ناوشاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و باوکه دروستکراوه. ئه‌مه په‌یکه‌ره‌يه‌کی نه‌ریتیی نيیه که که‌سێک راوه‌ستاوه، گه‌ردنکه‌ش و سه‌رفه‌راز، که له به‌رد يان له برۆنز درووستکرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری سه‌رکه‌وتنێک و يان بردنه‌وه‌يه‌ک بێت، به‌ڵکوو پياوێکه که‌وتووه‌ته سه‌ر عه‌رزو به ره‌نجه‌وه ده‌مرێت له‌وکاته‌دا که تێده‌کۆشێت منداڵه‌کانی بپارێزێت. کاتێک که چوومه ناو شاره‌که و ئه‌و په‌یکه‌ره‌يه‌م بينی، کزه‌بايه‌ک قووڵ و درێژخايه‌ن به‌ناو له‌شمدا گه‌را و وه‌کوو هه‌ورێکی سايکۆلۆژيکی ژه‌هراوی نشستی‌کرد. واده‌رکه‌وت که به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت بێت؛ ئه‌وکاته‌ی خه‌ڵکه‌که‌م بينی، به‌سه‌رهاته‌که‌يانم بيست و به‌ربڵاوبوونی نه‌خۆشينه درێژخايه‌نه‌کانيانم بينی که به‌هۆی هێرشه‌که‌وه تووشی‌ببوون، ئه‌و هه‌سته‌م لابه‌هيزتربوو. ديمه‌نه ترسناکه‌کانی خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه و وه‌زعه‌که‌يان له‌لام هه‌رماون و له خه‌ونه خۆفناکه‌کانمدا دووباره ده‌بنه‌وه و بيره وه‌خه‌به‌رهاتووه‌کانم لێده‌شێوێنن. له‌وانه‌يه ئه‌م بيرانه هه‌روا به‌زيندوويی بمێننه‌وه وه‌کوو وه‌بيرهێنه‌ره‌وه‌يه‌ک بۆمن که ئه‌رکی گه‌وره‌ی ئێستا ئه‌وه‌يه ده‌ست بده‌ينه يارمه‌تی دانی ئه‌و خه‌لکه.
وه‌رگێران : ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری 15/3/1998
تێبينی:
ئه‌م وه‌رگێرانه وکورته‌لێکدانه‌وه‌يه‌ک رۆژی 15/3/1998 له کۆڕێکی گه‌وره‌دا که بۆ يادی ده ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه له شاری ستۆکهۆلم له‌لايه‌ن "کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان ئاواره"وه پێکهاتبوو، خوێندرايه‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
|
|
|
|
|
|
|
|